PM:04:15:01/01/2026
1408 جار خوێندراوەتەوە
مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، پابەندن بەسیاسەتی راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانیو پێكهێنانی كابینەیەکی کارا و خزمەتگوزار لە حكومەتی هەرێم و عێراق.
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لەپەیامێکدا، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پیرۆزبایی لە هاوڵاتییانی هەرێم و عیراق دەکات و دەڵێت، هیوادارین ساڵی نوێ ببێتە ساڵی چەسپاندنی زیاتری ئۆقرەیی و ئارامی لە ناوچەكەدا .
مەکتەبی سیاسی یەکێتی وتیشی، هەوڵەکانیان بۆ چەسپاندنی شایستە داراییەكانی هەرێم و
موچەی فەرمانبەران دەبێت بە جۆرێكی كە ئاستەنگ و دژوارییەكان بە
تەواوەتی بڕەوێتەوە.
باسی لەوەشکردووە، پابەندن بەسیاسەتی
راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی و پێكهێنانی كابینەیەکی کارا و
خزمەتگوزار لە حكومەتی هەرێم و عێراق.