سەردێڕ:

لە سلێمانی ٢٢ هاوڵاتی بەهۆی یارییە ئاگرینەكانەوە برینداربوون

PM:03:01:01/01/2026

564 جار خوێندراوەتەوە

سلێمانی شەوی سەری ساڵی تێپەڕاند و یارییە ئاگرینەکان زیانی بە دەموچاوی ٢٢ هاوڵاتی گەیاندووە، كۆمەڵێك رووداوی دیكەش تۆماركراون و چارەسەر بە هاوڵاتیان دراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، سامان نادر، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی وتی، شەوی رابردوو ٣٦ حاڵەتی خێرایان هەبووە، ١٥ حاڵەت گەیەندراوەتە نەخۆشخانە لە شاری سلێمانی، ٢٢ دانەشیان بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە زیان بەردەموچاویان کەوتووە و پێنج حاڵەتیش رووداوی هاتوچۆ هەبووە، هەروەها سێ دانەیان بە ماتۆڕ بووە.

 

سامان نادر ئاماژەی بەوەشکردووە، چوار حاڵەتی شەڕە چەقۆ هەبووە، چوار حاڵەتی جەڵدەی دڵ و مێشک هەبووە و یەکێکیان گیانی لە دەستداوە.

لە شەوەکەدا ١٦٠ حاڵەتی دیکەش هەبوون، كە لە شوێنی خۆیدا چارەسەریان بۆ کراوە لەلایەن تیمەکانیانەوە.

شەوی رابردوو سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی لە رێگەی ١٣ تیمی جێگیر و نۆ تیمی ترەوە لە فریاکەوتنەکان جێگیر کرابوون.

 

 


 













گەلەری