شۆربای نۆک یەکێکە لە شۆربا زستانییە بەناوبانگەکانی وڵاتانی عەرەبی، جگە لەوەی کە جەستە گەرمدەکاتەوە سەرچاوەیەکی باشە بۆ وزە و پرۆتین و ریشاڵ، چەندین سوودی تەندروستی هەیە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Healthline"، شۆربای نۆک ماددە خۆراکییە پێویستەکان بە جەستە دەبەخشێت کە پاڵپشتی تەندروستی دەکەن، بەتایبەتی لە کاتی کەشوهەوای سارددا.
دیارترین
سوودەکانی بریتین لە:
١. نۆک بڕێکی
باشی پرۆتینی تێدایە، ئەمەش یارمەتی گەشەی ماسولکەکان دەدات و هەستی تێربوون زیاد
دەکات، بەتایبەت بۆ ئەوانەی رێجیمێکی رووەکی پەیڕەو دەکەن.
٢.ریشاڵی
خۆراکی لە نۆکدا یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی هەرسکردن و رێکخستنی جوڵەی ریخۆڵە و رێگریکردن
لە قەبزی.
٣. ئەو ریشاڵ و
کانزایانەی وەک پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم کە لە نۆکدا هەیە بەشدارن لە دابەزاندنی
کۆلیسترۆڵی خراپ، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
٣. نۆک رێژەی
گلایسیمیکی کەمی هەیە، ئەمەش یارمەتی جێگیرکردنی ئاستی شەکری خوێن دەدات، بەم
شێوەیەش وایکردووە ببێتە بژاردەیەکی گونجاو بۆ تووشبووانی شەکرە کاتێک بە رێژەیەکی
مامناوەند دەخورێت.
٤. یارمەتیدەرە
لە بەڕێوەبردنی کێش چونکە تێکەڵکردنی پرۆتین و ریشاڵ دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی
زۆر هەست بە تێری بکەیت.
٥. نۆک ئاسن و
فۆلێت و فسفۆر و زینکی تێدایە کە توخمێکی سەرەکین بۆ باشترکردنی سیستمی بەرگری و
بەرهەمهێنانی وزە لە جەستەدا.
جێگەی باسە
سەرەڕای سوودە زۆرەکانی بەڵام شارەزایانی تەندروستی پێشنیاری خواردنی نۆک بە رێژەیەکی
مامناوەند دەکەن، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشی ریخۆڵە یان قۆڵۆنەوە
دەناڵێنن.