PM:12:41:31/12/2025
588 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو لە گەڕەکی موسەڵای سەر بە کەرکوک ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لەلایەن کەسێکەوە کوژرا و پۆلیسی کەرکوکیش دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دستپێکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لەبارەی رووداوەکەوە دەزگا ئەمنیەکانی کەرکوک دەڵێن، تۆمەتبارەکە پێش ئەوەی هێرش بکاتە سەر ماڵەکە کارەبای ماڵەکەی کوژاندووەتەوە و دواتر لە دەرگای ماڵەکەیداوە و بە کەتەر هێرشی کردووەتە سەر ژنەکە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ژنە کوژراوەکە تەمەنی ٤٠ ساڵبووە و خەڵکی موسڵە و
ماوەی مانگێکە لە گەڕەکی موسەڵای کەرکوک نیشتەجێبووە.
دەشڵێن، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە ئاشکرا نەکراوە و هێزە ئەمنیەکان
دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و تا ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیر نەکراوە.