PM:06:31:30/12/2025
1788 جار خوێندراوەتەوە
له‌ده‌نگدانی خولی سێیەمی هەڵبژاردنی جێگری دووەمـی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، فه‌رهاد ئه‌تروشی، كاندیدی پارتی توانی ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان به‌ده‌ستبهێنێت و بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، له ده‌نگدانی ئه‌مشه‌ودا، فه‌رهاد ئه‌تروشی كاندیدی پارتی ١٧٧ ده‌نگ و رێبوار كه‌ریم، كاندیدی هه‌ڵوێست ٩٩ ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا و به‌مه‌ش فه‌رهاد ئه‌تروشی بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
ئەوەش دوای ئەوەی کە یەکێتی دواجار لەگەڵ
پارتی رێککەوت و دەنگی بە کاندیدەکەی ئەواندا.
له دوو گه‌ڕی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ دیاریكردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی
پەرلەمان، هه‌ریه‌ك له شاخه‌وان عه‌بدوڵا كاندیدی پارتی و رێبوار كه‌ریم كاندیدی هه‌ڵوێست
نه‌یانتوانی ١٦٦ ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنن بۆ مسۆگه‌ركردنی ئه‌و پۆسته، پارتی كاندیده‌كه‌ی
خۆی كشانده‌وه و له‌جیاتی شاخه‌وان عه‌بدوڵا، فه‌رهاد ئه‌تروشی وه‌ك جێگره‌وه‌ی
دیاریكرد.