سەردێڕ:

لەبارەی بەستنی شەقامەکانەوە؛ هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتییان و گەشتیاران

PM:05:29:30/12/2025

896 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر هۆشداری بە هاوڵاتییان و گەشتیاران دەدات و دەڵێت، ئەوانەی لە دەرەوەی شارن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر هۆشداری بە هاوڵاتییان و گەشتیاران دەدات، ئەوانەی رێگەی دەرەوە بەکاردەهێنن، زوو بگەڕێنەوە و پێش ئەوەی شەو دابێت و شەقامەکان ببەستێت و ببێتە بەستەڵەک.

هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، تیمەکانیان بەدرێژای شەو دەستدەکەن بە لێدان و پرژاندنی خوێ لە رێگەکان، بۆ ئەوەی یارمەتی تیمەکان بدەن لە کارەکانیاندا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی شەممەوە، شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و دوێنێ دووشەممە بەفر بارین زۆربەی ناوچەکانی گرتەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییان لە رێگەدا ماون.













گەلەری