سەردێڕ:

عێراق نەوت بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی کەرکوک و چەمچەماڵ دابەشدەکات

PM:03:48:30/12/2025

848 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، ١٠٠ لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێكی چەمچەماڵ و كەركوك تەرخانكراوە كە بەهۆی لافاوەوە زەرەر و زیانیان بەركەوتووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، محەمەد رەبیع، بەڕێوەبەری لقی كەركوك بۆ دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان بە ئاژانسی عێراقییەی وتووە، "وەزارەتی نەوتی عێراق ١٠٠ لتر نەوتی سپی دەدات بەو خێزانانەی لە پارێزگای كەركوك و چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەوە زەرەر و زیانیان بەركەوتووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ژمارەی ئەو خێزانانەی كەركوك و چەمچەماڵ كە بەهۆی لافاوەوە زەرەروزیانیان بەركەوتووە دوو هەزار و ٥٠٠ خێزانە و وەك پاڵپشتییەك بۆیان ١٠٠ لیتر نەوتی سپیان بۆ دابین دەكەین وهەر لیترێكیان بە نرخی فەرمی بە ١٥٠ دینار پێدەدەین".













گەلەری