سەردێڕ:

هۆشدارییەک لە بەرگری شارستانیەوە؛ لەبارەی بەفربارین و هاتوچۆی هاوڵاتییان

PM:05:17:29/12/2025

1092 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی سۆران، هۆشداری بە تەواوی هاوڵاتیانی ئیدارەکەیان دەدات کە بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگ لە زۆربەی شەقامە ناوخۆیی و رێگا دەرەکییەکانی ئیدارەکەیان مەترسی زۆر دروستبووە و داوایان لێدەکات لە ماڵەوە نەیەنە دەرەوە و هاتوچۆ نەکەن .


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران داوا دەکات هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەک هاتووچۆ بە شەقام و رێگاکانەدا نەکەن.

ئاماژەی بەوەکردووە، "تەواوی رێگاکانی ئیدارەی سۆران ئاستەنگیان بۆ دروستبووە بەتایبەتیش لە بێخاڵ و لۆفەکانی سەری بەرد لەناو بازاڕەکانیش کێشەی هاتووچۆ دروستبووە".

دەشڵێت، بەردەوام هاوڵاتیان پەیوەندیان پێوەدەکەن کە بەفریایانەوە بچن، وتیشی، "ئێمە ئەو ئیمکانیاتەمان نییە فریای ئەو هەموو خەڵکە بکەوین، بۆیە باشترە لە ماڵەکانیان نیچنە دەرەوە".

هۆشداری ئەوەشی داوە کە پلەکان گەرما لە رۆژدا زۆر دابەزیون و بە شەویش زیاتر دادەبەزن.



کەریم کەیفی - سۆران













گەلەری