سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەرزبووەوە؛ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:02:39:29/12/2025

1532 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە کەمتر لە هەفتەیەدا نزیکەی دوو هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی و لە هەندێک بازاڕی ئاڵوگۆڕگەی دراویش بە زیاتر ١٤٥ هەزار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق نرخی دۆلار ناجیگیرە و لە بەرزبوونەوەیەکی خێرادایە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا، هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەربوو بە ١٤٣ هەزار و ٧٥٠ دینار و لە دوینێوە زیاتر لە هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی.

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەو ناجێگیرییە لە ٢٣ـی ئەم مانگەوە بەردەوامە و نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک لە ١٤٢ هەزار و ٥٠ دینارەوە بووەتە ١٤٣ هەزار و ٧٥٠ دینار واتە بە نزیکیی دوو هەزار دینار نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە نرخی فەرمی دۆلار لە عێراق هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و ئێستا لە بەشێک لە ئاڵوگۆڕگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە زیاتر لە ١٤٥ هەزار دینار ماماڵەی پێوەدەکرێت.













گەلەری