سەردێڕ:

مەسعود بارزانی: نابێت چیتر لایەنێک ئەو پۆستە بە موڵکی خۆی بزانێت

PM:12:14:29/12/2025

940 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتی لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی پۆستی سەرک کۆماری عێراق وتی، نابێت چیتر لایەنێک ئەو پۆستە بە موڵکی خۆی بزانێت و پێویستە میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار گۆڕانکاری بەسەردابێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق وتی، پێویستە هەموو لایەنە کوردستانییەکان ئەو پۆستە بە پشکی کورد بزانن.

وتیشی، پێویستە میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش گۆڕانكاریی بەسەردا بێت و چیتر لایەنێك ئەو پۆستە بە موڵكی تایبەتی خۆی نەزانێت و جەختیشی کردەوە، میکانیزمەکە بۆ یەکێک لەمانە بگۆڕدرێت:

١- لە پارلەمانی كوردستان كەسێك وەك نوێنەری كورد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار دیاریبكرێت.

٢- تێكڕای لایەنە كوردستانییەكان كۆببنەوە و بۆ ئەو پۆستە لەسەر كەسێك رێكبكەون.

٣- نوێنەران و فراكسیۆنە كوردییەكان لە پەرلەمانی عێراق، كەسێك بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاری بكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەرجی نیە ئەو كەسەی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار دیاری دەكرێت پارتی بێت یان یەكێتی بێت، دەكرێت لە لایەنێكی تر بێت یانیش بێلایەن بێت، گرنگ ئەوەیە ئەو كەسە كۆدەنگیی كوردی لەسەر بێت و نوێنەرایەتیی گەلی كوردستان بكات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.













گەلەری