سەردێڕ:

کۆبوونەوەی سوننەکان بۆ یەکلایکردنەوەی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکرد

PM:05:04:28/12/2025

472 جار خوێندراوەتەوە

سوننەکان کۆتا کۆبوونەوەی خۆی دەکات و لەبارەی کاندیدی پێکهاتەکە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بڕیاری کۆتایی دەدات. چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، سوننەکان هەیبەت حەلبوسییان لە حزبی تەقەدووم بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتیمانی (سوننەکان) لە ماڵی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی سیادە لە کۆبوونەوەدان، بڕیارە لەو کۆبوونەوەیە بڕیار لەسەر کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان بدرێت.

چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، سوننەکان هەیبەت حەلبوسییان لە حزبی تەقەدووم بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید کردووە.

هەیبەت حەلبوسی پێشتر سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز بووە لە پەرلەمان و کەسێکی نزیکی محەمەد حەلبوسییە.

هاوکات سەبارەت بە جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانیش، چاوگێک لەناو شیعەکان بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، رێککەوتن لەناو شیعەکان کراوە، عەدنان فەیحان کە نزیکە لە حەشدی شەعبی و پێشتر پاریزگاری بابل بووە بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کاندیدکرد، هاوکات بۆ جێگری دووەمیش کە پشکی کوردە تا ئێستا شاخەوان عەبدوڵا کاندیدی بەهێزە.


 













گەلەری