PM:04:38:27/12/2025
2532 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی كارنامەی پەرلەمانی عێراق، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك و جێگری سەرۆكی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پەرلەمانی عێراق کارنامەى یەکەم کۆبوونەوەی بڵاوکردەوە کە لە دوو بڕگە پێکهاتووە کە بریتین لە سوێندخواردنى ئەندامان، هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمان و جێگرەکانى.
رۆژی ١٦ـی ئەم
مانگە سه‌رۆك كۆماری عێراق مه‌رسومێكی كۆماریی ده‌ركرد و بانگهێشتی ئه‌ندامه سه‌ركه‌وتووه‌كانی
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات، بۆ ئاماده‌بوون به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی
یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی شه‌شه‌می پەرلەمانی عێراق له رۆژی ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥.