PM:04:44:28/12/2025
484 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "لەئێستادا چەند رێگەیەکی سەرەکی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بەهۆی شەپۆلی بەفر و بارانەوە داخراون".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، عەلی عەبدوڵڵا، وتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین رایگەیاند، "لە ئێستادا رێگەی زینی وەرتێ داخراوە کە ئیدارەی سۆران بەئیدارەی راپەڕینەوە دەبەستێتەوە، هەروەها رێگەی هەیبەت سوڵتان بۆ کۆیە داخراوە بەهۆی داڕوخانی شاخی هەیبەت سوڵتان".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "رێگەی مەرزی کێلێ تەنیا تا گوندی دارەشمانە رێگە هەیە بەهۆی
بارینی بەفرێکی زۆرەوە تەواو رێگەی مەرزەکە داخراوە".
وتیشی،
"لەئێستادا لەهەرسێ رێگەکە تیمەکانی رێگەوبان و شارەوانی و تیمی تایبەتمەند
لە ئەرکدان بۆ پاککردنەوەی ڕێگەکە و لابردنی ئاستەنگییەکان".
بەڕێوەبەرایەتی
هاتووچۆی راپەرین داواش لە شۆفێران دەکات پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆبن تاوەکو
توشی رووداوی نەخوازراو نەبن.