سەردێڕ:

رێژەی بەفربارینی ناوچەکان بڵاوکرایەوە؛ زۆرترین بەفر لەکوێ باریوە؟

PM:02:03:27/12/2025

952 جار خوێندراوەتەوە

لە دوێنێ شەوەوە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و کەشناسیی هەرێمیش دەڵێت، زۆرترین رێژەی بەفر لە دەڤەری بەرواری باڵا باریوە کە ١٥ سانتیم مەترە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەردەوامە.

دەشڵێت، زۆرترین رێژەی بەفر لە سەرزێڕ لە دەڤەری بەرواری باڵا باریوە کە ١٥ سانتیممەتربووە، دوای ئەویش حاجی ئۆمەران دێت بە ١٠ سانتیممەتر و دواتریش کانی ماسێ دێت بە هەشت سانتیمەتر.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوێنێوە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمیان گرتووەتەوە و کەشناسیی هەرێمیش رایگەیاند، " شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆ و سبەیش نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت لەگەڵ بارینی بەفر لەوچە شاخاوییەکان، هاوکات لەناوچە نیمچە بەرزەکان کڕێوە دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە".


 













گەلەری