سەردێڕ:

سوننەکان کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد

PM:03:38:28/12/2025

764 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجامبدات و چاوگێکیش بە ئێن ئار تی وت، سوننەکان هەیبەت حەلبوسییان لە حزبی تەقەدووم بۆ سەرۆکی پەرلەمان کاندید کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دوای چەندین کۆبوونەوە، لایەنە سوننەکان لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رێککەوتن چاوگێکیش بە ئێن ئار تی وت، سوننەکان هەیبەت حەلبوسییان لە حزبی تەقەدووم بۆ سەرۆکی پەرلەمان کاندید کرد.

هەیبەت حەلبوسی پێشتر سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز بووە لە پەرلەمان و کەسێکی نزیکی محەمەد حەلبوسییە.

هاوکات سەبارەت بە جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانیش، چاوگێک لەناو شیعەکان پۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، رێککەوتن لەناو شیعەکان کراوە، عەدنان فەیحان کە نزیکە لە حەشدی شەعبی و پێشتر پاریزگاری بابل بووە بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کاندیدکرد، هاوکات بۆ جێگری دووەمیش کە پشکی کوردە تا ئێستا شاخەوان عەبدوڵا کاندیدی بەهێزە.













گەلەری