PM:02:43:28/12/2025
916 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە پردی دێوانەی قەرەداغ رووخاوە و دانیشتوانی نزیک ئەو ناوچەیەش داوای بەهاناوەچوون دەکەن، قائیمقامیەتی دەربەندیخانیش چەند رێنماییەکی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، قایمقامیەتی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە و سەرڕێژبوونی بەنداوی دێوانە، چەند رێنمایی و هۆشدارییەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات.
قائیمقامیەتی
دەربەندیخان ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەین کە پڕۆژە، کار، یان
ئاژەڵدارییان لە خوارووی بەنداوەکە هەیە، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، بەهیچ شێوەیەک
سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن، تکایە بۆ پاراستنی گیانتان و دوورکەوتنەوە لە هەر
ئەگەرێکی نەخوازراو، لە بەنداوەکە دووربکەونەوە.
سەبارەت بە
هاتوچۆی رێگەوبانەکانیش دەڵێت، بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و تێكچوونی بارودۆخی
رێگەکان، داوا لە شۆفێران، گوندنشینان و هاوڵاتییانی ئازیز دەکەین، بۆ کاری زۆر
گرنگ نەبێت، رێگە سەرەکییەکانی نێوان شارەکان بەکارنەهێنن، دووربکەونەوە لەو
شوێنانەی ئەگەری کۆبوونەوەی ئاوی زۆر یان لافاویان لێ دەکرێت.