سەردێڕ:

پارتی كاندیدی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشکرادەکات

PM:05:24:27/12/2025

1288 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت، کاندیدیان دەبێت بۆ پۆستی جێگری دووەمی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و لە چەند رۆژی داهاتوو ئاشکرای دەکەن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا مەکتەبی سیاسی پارتی ناوی کاندیدەکە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان رادەگەیەنێت و ئاشکرای دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچی شیعەکانیشە دوو کاندیدیان هەیە بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەڕلەمان، کە هەریەکە لە ئەحمەد ئەسەدی و موحسین مەندەلاوین.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ـەوە لە عێراقدا بەپێی عورفی سیاسی پۆستەکان دابەشکراوە و پۆستی سەرۆکی پەڕلەمان بۆ سونەکانە و جێگری یەکەمیی سەرۆکی پەڕلەمانیش بۆ شیعەکانە و هەرچی جێگری دووەمیشە بۆ کوردە.













گەلەری