PM:06:41:27/12/2025
1388 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ناو بازاڕی سلێمانی تەرمێک دۆزرایەوە، چاوگێک لە ئاسایشی سلێمانیش دەڵێت، "بکوژی گەنجەکەی ناو هۆتێلەکەی سلێمانیمان دەستگیرکرد کە برایەکی خۆیەتی".
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە دەزگای ئاسایشی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، "ئەو کەسە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراو شەوی رابردوو لەگەڵ براکەیدا دەمەقاڵێیان بووە، براکەی بەچەقۆ لێیداوە و چارەسەری وەرنەگرتووە و بەهۆی قوڵی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە".
ئەمڕۆ شەممە لە
هۆتێلێکی ناو بازاڕی شاری سلێمانی و نزیک مزگەوتی گەورە، تەرمی کەسێک دۆزرایەوە،
دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە خەڵكی باکووری کوردستانە و تەمەنی لە نێوان
٢٥ بۆ ٣٠ ساڵاندایە.
هۆگر هەڵگورد - سلێمانی