سەردێڕ:

ئەکبەر غەریب: مامۆستا و فەرمانبەران نۆ مووچەیان وەرگرتووە و کرێی ١٢ مانگیان لەسەرە

PM:01:04:28/12/2025

640 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، مامۆستا و فەرمانبەران تەنها ٩ مووچەیان وەرگرتووە، بەڵام دەبێت کرێی ١٢ مانگ بدەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەکبەر غەریب، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، مووچەخۆران دەبێت کرێی کارەبا و ئــاو و خانوو و قیستی ١٢ مانگ بدەن لەکاتێکدا تەنها نۆ مووچەیان پێدراوە.

ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ لە پەیامێکدا بۆ هاوڵاتییان باسی لەوەشکردووە، بە سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵێن، لە کوێی دونیا ئەمە بوونی هەیە.













گەلەری