سەردێڕ:

پارەی مووچەی مانگی ١٠ خرایەسەر هەژماری بانکی هەرێم

PM:12:24:28/12/2025

756 جار خوێندراوەتەوە

دارایی هەرێم دەڵێت، بڕی زیاتر لە ٩٤٢ ملیار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ١٠ خرایەسەر هەژماری بانکی هەرێم. چاوگێکیش لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ یان سبەی خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، بڕی ٩٤٢ ملیار و ٨٤٥ ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

چاوگێکیش لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ یان سبەی خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.














گەلەری