سەردێڕ:

واژۆ لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ کرا؛ کەی پارە دەگاتە هەرێم؟

PM:12:18:28/12/2025

448 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی هەرێم کرد و چاوگێکیش لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ پارەکە بگاتە هەرێم.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عیراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی ناردنی پارەی مووچەی مانگی ١٠ـی هەرێم تەواوکراوە و ئەمڕۆش تەیف سامی، وەزیری دارایی واژۆی خەرجکردنی پارەی موجەکەی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەستدەکات بە تەمویلکردنی وەزارەتەکانی عێراق و تەمویلکردنەکەش پارەی مووچەی هەرێم دەگرێتەوە، بەوەش ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ پارەی مووچە بنێردرێت، ئەگەر ئەمرۆش نەیەت سبەی پارەکە دەگاتە هەرێم.

سەبارەت بە رێککەوتنی نەوتیی نێوان بەغدا و هەولێر، حەمدی شەنگالی، جێگری بەڕێوەبەری سۆمۆ رایگەیاندووە، رێککەوتنەکە درێژ کراوەتەوە و هەرێم بەردەوام دەبێت لە رادەستکردی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ، بەپێی زانیارییەکانیش رێککەوتنەکە تا مانگی سێ درێژکراوەتەوە، بەغدا وتویەتی ئەوان لارییان نییە و درێژە بە رێککەوتنەکە دەدەن ئەگەر هەرێم گرفت دروست نەکات، بەوەش مانگانە لە بەرامبەر رادەستکردنی نەوت، بەغدا مووچەی هەرێم لە وادەی خۆیدا دەنێرێت.













گەلەری