سەردێڕ:

لە هەولێر بەهۆی لافاوەوە ئاو چووەتە چەند ماڵێکەوە و زیانی پێگەیاندوون

AM:10:44:28/12/2025

808 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بارانەکەی شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر لافاو دروستبوو و ئاو چووەتە ناو چەند ماڵێکەوە و زیانی بە دانیشتووانی ئەو گەڕەکە گەیاندووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی چووە گەڕەکی فەرمانبەران و بەشێک لە دانیشتوانەکەی دەڵێن، درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن دراوسێکانیانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە ئاو چووەتە ناو ماڵەیان و ئەوانیش هەر فریاکەوتوون، بەپەلە بچنە سەر بانی خانووەکەیان.
بە وتەی ئەو هاوڵاتییانە، نزیکەی ١٥ ماڵ لەو گەڕەکە ئاو چووەتە ناویان و جگە لە خانووەکان چەند ئۆتۆمبێلێکیش زیانیان بەرکەوتووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوێنێوە شەپۆلێکی بەفر و باران رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر چەند رێگایەکی داخستووە و لەناو شارەکانیش لە چەند شوێنێک لافاو دروستبووە.












گەلەری