PM:01:11:27/12/2025
576 جار خوێندراوەتەوە
بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەكی شۆراو لە كەركوک، بەهۆی كێشەی ئاوەڕۆ و نەبوونی کارەبا گردبوونەوە و دەڵێن، "میحاویلەی كارەبایان نییە و لە گەڕەکێکی دیکە کارەبایان راکێشاوە". دەشڵێن، كێشەی ئاوەڕۆیان هەیە، بەشێک لەماڵەکان لە وەرزی زستان و باران لە ترسی لافاو ماڵەکانیان چۆڵ دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ساڵانە لە وەرزی زستان بەشێکی دانیشتووانی گەڕەکی شۆراو، بە دیاریکراوی ماڵەکانی پشتی کۆلیژی کشتوکاڵ بەهۆی نەبوونی میحاویلەی كارەبا، کێشەی کەمیی ڤۆڵتیی کارەبا و هەروەها كێشەی ئاوەڕۆیان هەیە، بەشێک لەماڵەکان لە وەرزی زستان و باران لە ترسی لافاو ماڵەکانیان چۆڵ دەکەن.
بەشێك لە
دانیشتوانی گەڕەکەکە ئاماژەیان بەوەکرد، "نووسراومان کردووە بۆ محاویلە،
بەڵام بێ سوود بووە، کارەبا تا دەگاتە ماڵەوە ڤۆڵتیەی دادەبەزێت و ناچار بە ئامێری
ڤۆڵتاج کارەباکە بەرزدەکەینەوە:.
وتیشی، "ئاوەڕۆی
گەڕەکەكە دەبێت بە رێگای زێرابی سندوقی بڕوات، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمیی حکومەتەوە
بەشێکی لە کاتی باران بەرزدەبێتەوە بۆ ناو ماڵان، هەندێک لە ماڵەكان لە کاتی
باراندا چۆڵی دەكەن".