سەردێڕ:

کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی ١١ بەرهەمی کشتوکاڵی قەدەغەکرد

PM:12:42:27/12/2025

696 جار خوێندراوەتەوە

کشتوکاڵی عێراق بەمەبەستی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان و ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی، قەدەغەکردنی هاوردەی ١١ بەروبوومی راگەیاند.


ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویكردەوە، سیاسەتی هاوردەکردن لەسەر بنەمای ساڵنامەی کشتوکاڵییە، کە بەردەوام بەپێی زۆری یان کەمیی بەرهەمی ناوخۆیی نوێدەکرێتەوە، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە بەردەستبوونی بەروبووم و رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، "نوێترین نوێکردنەوەی ساڵنامەکە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ١١ بەرهەمی تێدایە، كە پێكهاتوون لە چەوەندەر، شێلم، کاهوو، کەلەرم، کولەکە، باینجان، پەتاتە، هەروەها هێلکەی خواردن، مریشک، هەنگوین و خورما".

وەزارەتەكە دەشڵێت، ئێستا هاوردەکردنی تەماتە رێگەپێدراوە، بەڵام رەنگە دواتر بەپێی دۆخی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئەویش رێگەی پێنەدرێت هاوردە بكرێت.













گەلەری