سەردێڕ:

بەفر هاتوچۆی لە دەروازەیەکی سنووری هەرێم پەکخست

PM:09:08:27/12/2025

1512 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی چڕی بەفر بارین ئاستەنگی هاتووچۆ لە سنووری مەرزی کێلێ دروستبووە و قائیمقامیەتی پشدەریش دەڵێت، سبەینێ یەکشەممە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزکی کێلێ دەوەستێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، قائیمقامیەتی پشدەر رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرو دروست بوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە هەردوو دیوی مەرزی کێلێ و بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی سەر و سامانی هاوڵاتیان، سەرجەم بازرگان و گەشتیار و هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی یەکشەممە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ دەوەستێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکارن هاوڵاتیانیش لە مەرزی کێلێ و رێگا کوێستانیەکانی تری پشدەر نزیک نەبنەوە، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی خۆیان و رەخساندنی بواری پێویست بۆ تیمەکانی ئاوەدان کردنەوەو رێگاوبان کە کاردەکەن بۆ پاککردنەوەی رێگاکان.












گەلەری