سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی وادەی ناردن و دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠

PM:08:07:27/12/2025

1884 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەی یان دوو سبەی مووچەی مانگی ١٠ـی هەرێم خەرجدەکرێت و تەنها واژۆی وەزیری دارایی عێراق ماوە، جێگری بەرێوەبەری سۆمۆش دەڵێت، رێککەوتنی نەوتیی نێوان هەرێم و بەغدا درێژکرایەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، سەرجەم رێکارەکانی ناردنی پارەی مووچەی مانگی ١٠ـی هەرێم تەواوکراوە و تەنها واژۆی تەیف سامی، وەزیری دارایی ماوە بۆ ناردنی پارەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ وەزارەتی دارایی عێراق دەستدەکات بە تەمویلکردنی وەزارەتەکانی عێراق و تەمویلکردنەکەش پارەی مووچەی هەرێم دەگرێتەوە، بەوەش ئەگەری زۆرە سبەینێ پارەی مووچە بنێردرێت.

سەبارەت بە رێککەوتنی نەوتیی نێوان بەغدا و هەولێر، حەمدی شەنگالی، جێگری بەڕێوەبەری سۆمۆ رایگەیاند، رێککەوتنەکە درێژ کراوەتەوە و هەرێم بەردەوام دەبێت لە رادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ، بەپێی زانیارییەکانیش رێککەوتنەکە تا مانگی سێ درێژکراوەتەوە، بەغدا وتویەتی ئەوان لارییان نییە و درێژە بە رێککەوتنەکە دەدەن ئەگەر هەرێم گرفت دروست نەکات، بەوەش مانگانە لە بەرامبەر رادەستکردنی نەوت، بەغدا مووچەی هەرێم لە وادەی خۆیدا دەنێرێت.













گەلەری