سەردێڕ:

کتێبی چیرۆکی وێنەیی منداڵان "زارا لە ناو قوتووەکەیدا" بڵاوکرایەوە

PM:07:20:27/12/2025

992 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە سلێمانی دیداری ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی منداڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا) بەڕێوەچوو، کە تێیدا بەشێوەی چیرۆکی وێنەیی و گێڕانەوەی هونەریی بەها و بنەما ژینگەییەکان، بە مناڵان ئاشنادەکات.


ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی هەریەکە لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، لە خانەی مناڵانی بەڕێوەبەرێتیی چاودێریی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی دیدارێکی تایبەت بە دیداری ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی منداڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا) رێکخرا.

کتێبەکە لە نوسینی نەشمیل عەلی بەرزنجیی و وێنەکێشانی محەمەد عومەرە، کە لەلایەن رێکخراوی نماخانی بۆ پەرەپێدانی ژینگەو پەروەردە، لە خانەی منداڵانی بەڕێوەبەرێتیی چاودێریی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانیدا رێکخرابوو، کە تێیدا بەشێوەی چیرۆکی وێنەیی و گێڕانەوەی هونەریی بەها و بنەما ژینگەییەکان، بە منداڵان ئاشنادەکات.













گەلەری