سەردێڕ:

عومرەکارێکی کورد لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد

PM:12:20:27/12/2025

932 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە شاری مەدینە لە سعودیە، ژنە عومرەكارێكی كوردی خەڵکی سلێمانی گیانی لەدەستدا، ئەمەش ١٤ـەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانی عومرەكانی كوردستانە لەم ساڵدا.


ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، ژنە عومرەكارێكی كورد بە ناوی (سەرگوڵ عەبدوڵا كەریم) لە شاری مەدینەی پیرۆز گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی ١١ رۆژ لەمەوبەر جەڵتەی دەماغ لێی دابوو، لە نەخۆشخانە بوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو عومرەکارە خەڵکی پارێزگای سلێمانییە، ته‌مه‌نی له‌ سه‌رووی ٧٩ ساڵییه‌وه‌ بووه‌،  بڕیاریشە لە شاری مەدینە بەخاک بسپێردرێت.

كاروان ستونی باسی لەوەشكرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئیستا ١٤ عومرەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دواییان كردووە.














گەلەری