PM:12:15:26/12/2025
992 جار خوێندراوەتەوە
چەند چاوگێک لە حکومەتی عێراق ئاشکرایان کردووە، بڕیارە لە نیوەی مانگی یەکی ساڵی تازەدا مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق سەبارەت بە چەند پرسێکی ئەمنی و سیاسی سەردانی عێراق بکات.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چەند چاوگێکی سیاسی و حکومی وتی، مارك ساڤایا نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له عێراق، له نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی یەکی ساڵی تازەدا به‌سه‌ردانێك ده‌گاته به‌غدا و په‌یامه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌رپرسانی باڵای عێراق سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه سیاسییەکانی داهاتوو و ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پرسی سنورداركردنی چه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌خاته‌ڕوو.
بەرپرسێکی چوارچێوه‌ی
هه‌ماهه‌نگیش وتی، ئامانجی سه‌ردانه‌كەی مارک ساڤایا روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی
واشنتنه له‌باره‌ی عێراق، جه‌ختیشی له ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامبوونی هاوكاریی
ئه‌منی و سیاسی ئەمریکا كرده‌وه لە ئه‌گه‌ر ئەوەی عێراق به‌رده‌وام بێت له هه‌ڵسوكه‌وتكردنی
له‌گه‌ڵ گروپە چه‌كداره‌كان.