سەردێڕ:

هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاوتوێی هەماهەنگی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی دەکەن

PM:10:51:11/12/2025

920 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی هەرێم لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا هەماهەنگی و کاری پێکەوە دەکەن بۆ رێگریکردن و چارەسەرکردنی کۆچی نایاسایی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، هەردوولا جەتیان لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی بەریتانیا و حکومەتی هەرێم کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانە رێکخراوەکان.

وتیشی، لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا بابەتە گرنگ و هەستیارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هاوکات باس لە پێکهێنانی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقیش کرا.

ئەوە لەکاتێکدایە، وڵاتانی ئەوروپا دەستیان کردووە بە ناردنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان یان وڵاتانی دیکە و رۆژنامەیەکی ئەڵمانی دەڵێت، یەکێک لە ناوەندەکان بۆ ناردنی کۆچبەر هەرێمی کوردستانە.













گەلەری