سەردێڕ:

کۆمپانیای دی ئێن ئۆ: بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی ٪٢٥ زیاد دەکەین

PM:01:23:11/12/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی کە سەرپەرشتیی هەردوو کێڵگەی تاوکێ و پیشخاپور دەکات دەڵێت، دوای وەستان بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو، هەفتەی داهاتوو کارەکانی هەڵکەندنی بیرە نەوتە نوێیەکان بە دەستپێکردنی هەڵکەندنی بیرێکی بەرهەمهێنانی نوێ لە کێڵگەی تاوكێ دەستپێدەکاتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمپانیای دی ئێن ئۆ وتی، تا ساڵی ٢٠٢٦ هەشت بیری نوێی نەوت هەڵدەکۆڵن و بەرهەمهێنان بە رێژەی ٪٢٥ زیاد دەكەن و دەیگەیەننە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

باسی لەوەشکرد، سەرەڕای وەستانی کارە نوێیەکانی هەڵكەندنی بیرە نەوتەکان دوای داخستنی بۆریی هەناردەکردن لە ساڵی ٢٠٢٣ و کەمبوونەوەی داهات، بەڵام هێشتا رۆژانە ٨٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن.













گەلەری