بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبووەوە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٢١١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٤٨ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و ٢١١ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە بازاڕەکانی
هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٢٨ هەزاردینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٤٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٨٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٦٩ هەزار دینارە