سەردێڕ:

وادەی دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١ ئاشکرا کرا

PM:10:08:11/12/2025

14308 جار خوێندراوەتەوە

هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١ دواکەوتووە و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی یەکشەممە هاوکارییەکە دابەشبکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١ دواکەوتووە و چاوەروان دەکرێت رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دابەشبکرێت.

هۆکاری دوا کەوتنەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هاوپەیمانان لیژنەیەکیان هەیە کە سەردانی ئەو بانکانە دەکات کە هاوکارییەکەی تێیدا دابەشدەکرێت ئەو لیژنەیە چاودێری چۆنیەتی دابەشکردنەکەی دەکات و دوای ئەوەی ئەمڕۆ بڕیاربووە سەردانی چەند بانکێکی سلێمانی بکەن کە هاوکارییەکەی لێدابەشدەکرێت و دەخرێتە سەر ژمارەی حسابی بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە نەیانتوانیوە بچنە بانکەکان بۆ چاودێری کردنەکە بەوهۆیەوە دابەشکردنەکە دواکەوتووە بۆ رۆژی یەکشەممەی داهاتوو.













گەلەری