AM:09:33:11/12/2025
2260 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەشێوەیەکی کاتی راگیران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق وتی، بەهۆی تێکچوونی دۆخی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی مەودای بینین، بڕیاردراوە بەشێوەیەکی کاتی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە رابگیرێن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، دوای ئاساییبوونەوەی کەشوهەوا و دۆخەکە، وادەی دەستپێکردنەوەی
گەشتەکان و کردنەوەی فڕۆکەخانەکە بڵاودەکرێتەوە.