AM:08:30:11/12/2025
344 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبووەوە بەراورد بە دوێنێ و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش کەمێک بەرزبووەوە و بە ٥٨ دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات، وەبەرهێنەرانی
نەوت چاوەڕێی گفتوگۆی ئاشتیی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا دەكەن، كە ئەگەر بێتەدی،
خواست لەسەر نەوت زیاتر دەبێت، هەرچەندە ترس لەسەر بەرزبوونەوەی نەوتی ئەمباركراوی
ئەمریكا هەیە، كە هەمیشە كاریگەریی لەسەر نرخی بازاڕی نەوت هەیە.