PM:09:20:11/12/2025
1052 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، ئەو کارەساتەی لە سنووری چەمچەماڵ روویدا ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی دەسەڵات و وەبەرهێنەرەکانی خانوبەرەدایە چونکە کاریان بە ماستەپلان نەکردووە تەنها بیریان لای بەرژەوەندی خۆیان بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی شارەکانی هەرێم رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو فراوانبوون دەچن، ژمارەی یەکەی نیشتەجێبوون لە شارەکاندا لە پڕێکدا و لە کورتترین ماوەدا زیاد دەکات، بەجۆرێک کار گەشتووەتە ئەوەی لە هەر شارێکدا پانتاییەک ببینرێت وەبەرهێنەرەکانی خانووبەرە و حکومەت دەیکەن بە باڵەخانە بەبێ گوێدانە ماستەر پلان و لەبەرچاوگرتنی سەلامەتی هاوڵاتیان و ژینگەی شارەکە.
وتیشی، ئەو بێ
پلانیەی حکومەت و وەبەرهێنەکان کارێکیکرد، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی لافاوەوە
لە چەمچەماڵ دوو کەس گیان لە دەستبدەن و بە سەدان ماڵیش زیانیان پێبگات.
دەشڵێت، بۆیە
ئەو کارەساتەی روویدا لە ئەستۆی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و وەبەرهێنەرەکانی
خانوبەرەدایە، چونکە تەنها بیر لە بەرژەوەندی خۆیان دەکەنەوە بەبێ گوێدانە
بەرژەوەندی گشتیکۆمەڵگا.