AM:11:58:11/12/2025
452 جار خوێندراوەتەوە
شەپۆلی لیزمە باران کۆتایی هات و کەشناسی دەلێت، ئەمڕۆ و سبەى بارانبارین بە شێوەی نمەباران بەردەوام دەبێت، و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفردەبارێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم وتی، لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و ناوچەکانی زاخۆ و دهۆک وە هەروەها وتیشی پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلەی دیکە دادەبەزن و لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری سۆران بەفر دەبارێت.
وتیشی، هەروەها لە دوێنێوە تا ئەمرۆ لە تەکیەی جەباری سنووری کەرکوک زۆرترین باران باریوە کە بڕەکەی ٢٣.٨ بووە.
لەبارەى کەشى سبەینێ هەینی، کەشناسى پێشبینى کردووە، لەکاتەکانی
بەیانی زوو نمە باران سەرەتا لەناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوا و ناوچە شاخاوییەکانی
باکوور دەست پێدەکات، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم. باسی لەوەشکرد، بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت و کاریگەر
ئەم شەپۆلە دابارینە رۆژی شەممەش لە سنووری سلێمانی و هەڵبجە بەردەوام دەبێت.
هاوکات، ئاماری بارانبارینی دوێنێ تا ئەمڕۆیشی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە
سلێمانی ١٢ ملیم و نیو باریوە و لە دەربەدیخانیش سەرو ١٧ ملیم باریوە، هاوکات لە
هەڵەبجەش ١٧ پۆینت شەش ملیم و لە باتوفەی سنووری دهۆکیش ٢٠ ملیم باریوە.