وەزیری پەروەدەی هەرێم دەڵێت، ئەو خوێندنگانەی نۆژەندەکرێنەوە، دەوامیان رادەگیرێت، بەڵام ئەوانەی مەترسییان لەسەر نییە، دەتوانن بە راوێژ بڕیاری دەستپێکردنەوەی دەوام بدەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەدەی هەرێم رایگەیاند، بڕیاردراوە لیستی ئەو کەلوپەلانەی کە بەهۆی لافاوەوە لەناوچوون، ئامادەبکرێت و لە رۆژی یەکشەممەوە، پارەی پێویست بۆ کڕینەوەیان خەرجبکرێت.
وتیشی، لە
هەفتەی داهاتوودا، کتێبی نوێ دەگەیەندرێتە چەمچەماڵ و بەسەر خوێندکاراندا
دابەشدەکرێت، هەروەها وایت بۆرد و پێداویستیی دیکەی خوێندن رەوانەدەکرێن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز لە چەمچەماڵ بۆ مانگی یەک دواخراوە و
میکانیزمی پێویست لەلایەن ئەزموونەکانەوە دادەنرێت.
وەزیری
پەروەردە بڕیاریشیدا، ئەو خوێندنگانەی نۆژەندەکرێنەوە دەوامیان رادەگیرێت، بەڵام
ئەوانەی مەترسییان لەسەر نییە و هاتووچۆی خوێندکاران تێیاندا ئاساییە، دەتوانن بە
راوێژ، بڕیاری دەستپێکردنەوەی دەوام بدەن.