PM:06:55:11/12/2025
784 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامی چەمچەماڵ، لیژنەیەکی بۆ تۆمارکردنی ئوتومبێلە زیانلێکەوتووەکانی لافاوەکە پێکهێنا و لەسبەینێوە دەستبەکار دەبن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، قایمقامیەتی چەمچەماڵ لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئ"اگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی سنووری چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکەنەوە کە ئۆتۆمبیلەکانیان بەهۆی لافاوەوە زەرەرمەند بووە، لیژنەیەک پێکهێنراوە و لە کاتژمێر نۆی بەیانی سبەینێوە لەهاتووچۆی چەمچەماڵ دادەنیشن".
ئەوەشی خستەڕوو،
لیژنەیەک تاکو کۆتایی هەفتەی داهاتوو ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار دەکەن کە بەهۆی
لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.
بەهۆی
لافاوەکەی رۆژی دووشەمەی رابردووی شاری چەمچەماڵەوە زیانێکی زۆری ماددی بەر ماڵ و
شوێنە گشتییەکان کەوت.