PM:05:33:11/12/2025
1080 جار خوێندراوەتەوە
شەپۆلێکی بارانبارین بۆ شارەکان و بەفر بۆ ناوچە شاخاوییەکان روودەکاتە ناوچەکانی هەرێم کە رەنگە دوو رۆژ بخایەنێت، لە شاری سلێمانی بەپێی پێشبینیەکان لە مەودای ئێوارەی رۆژی هەینی بۆ بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ١٥ بۆ ٢٠ ملم باران دەبارێت.
ئەمرۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلەکە ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی بە ئێن ئاڕ تی وت، هەرێمی کوردستان لە مەودای نیوەڕۆی رۆژی هەینی بۆ ئێوارەی رۆژی شەممە، لەگەڵ هاتنی شێ لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور بەرەو ناوچە، کەشی ئاسمان بۆ هەور و دواتر باران و تەم دەگۆرێت.
هاوکات پێشبینی
کراوە بارانەکە پچر پچڕ بێت، لە بەشێکی ناوچەکانیش هەندێک کات تاوە باران بەخوڕ
ببارێت، ببێت بە هۆکاری دروستبوونی لافاو، ئەوە جگە لەوەی لە ناوچە شاخاوییە
بەرزەکان بەفر دەبارێت.
وتیشی، هەرێمی
کوردستان لە چاوەڕوانی هاتنی یەکەم شەپۆلی سەرمای بەهێز و بەفر بارینی زۆر باش بێت
بۆ تەواوی ناوچە شاخاوییەکان، بەپێی پێشبینییەکان لە مانگی داهاتوو چەند شەپۆلێکی
سەرمای بەهێز روودەکاتە ناوچەکان و رەنگە لە چەند ناوچەیەک تۆماری نوێی دابەزینی
پلەکانی گەرما تۆمار بکرێت.