پسپۆڕێکی خۆراک ئاماژەی بە گرنگی خواردنی گۆشتی قاز کردووە کە جەستە لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت و هۆکارێکە بۆ بەهێزکردنی بەرگریی جەستە.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەی پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سوودەکانی خواردنی گۆشتی قازی بەشێوەیە خستووەتە روو:
١. بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی جەستە، چونکە
دەوڵەمەندە بە زینک و ماددە دژه ئۆکسانەکانی تر.
٢. چارەسەری کەمی ئاسن و کەمخوێنی و خۆپاراستن
لێیان، بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسن و ڤیتامین B12 پێکهاتووە، کە بۆ خڕۆکە سوورەکانی خوێن گرنگە.
٣. بەهێزکردنی تەندروستیی دڵ، چونکە بڕێکی باش
لە ئۆمێگا سێ و ئۆمێگا شەشی تێدایە.
٤. بەهێزکردنی و بنیاتنانی ماسولکەکانی جەستە و
رێگریکردن لە پوکانەوەی ماسولکەکان و بەهێزکردنی تەندروستیی ئێسقان و جومگەکان.
٥. چارەسەر و خۆپاراستن له بێهێزی و هیلاکی
بەردەوام.
٦. بەهێزکردنی یادەوەری و چالاککردنی کۆئەندامی
مێشک و دەمار.
٧. باشتر کارکردنی کۆئەندامی هەرس.
٨. خۆراکێکی بە سووده بۆ خانمانی دووگیان و
کۆرپە و خانمانی شیردەر.