سەردێڕ:

شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە؛ کەی دەستپێدەکات؟

PM:06:21:10/12/2025

1188 جار خوێندراوەتەوە

بە کۆتاییهاتنی شەپۆلی ئەمجارەی بارانبارین راستەوخۆ شەپۆلێکی دیکە روو لە ناوچەکە دەکات و کەشناسێکیش رایگەیاند، ئەم شەپۆلەی ئەمجارە بەفربارینیشی لەگەڵ دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامیی هەیە و شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە ئێن ئاڕ تی وت، بە گشتیی کاریگەری شەپۆلەکە لەمشەوەوە بەرەو لاوازی دەچێت، بەڵام لە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە، لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان لەمشەویشدا کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە زیاتر دەبێت وەک لە شوێنەکانی دیکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سبەینێدا بە گشتیی شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و کەشوهەوا بەرەو سەقامگیریی دەچێت لە تەواوی هەرێمی کوردستان.

لەبارەی شەپۆلی دیکەی بارانبارین باسی لەوەکرد، راستەوخۆ لە هەینییەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت، شەپۆلەکە بۆ شارەکان بارانی باشیان لەخۆگرتووە و بۆ ناوچە شاخاویی و سنورییەکانیش بەفربارینی پێیە.
ئەو کەشناسە ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ شەپۆلە نوێیەکەدا کە هەینی و شەممە روودەکاتە ناوچەکانی هەرێم، پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلەی سیلیزیی دادەبەزن.













گەلەری