PM:12:54:11/12/2025
276 جار خوێندراوەتەوە
گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، دوای راگرتنی گەشتەکان بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەواوە، ئاسمانی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەف کرانەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق له راگهیهندراوێكدا وتی، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا و نەجەف راگیران بههۆی بوونی تهمێكی زۆرهوه توانای بینین كهمبووەتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەشوهەوا ئاسایی بووەتەوە و ئاسمانی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەف کراونەتەوە.
له بهرهبهیانی ئهمڕۆوه تەمێکی
زۆر بەغدا و چەند ناوچەیەکی عێراقی گرتووەتەوە و مەودای بینین بە شێوەیەکی بەرچاو
کەمیکردووە.
هاوکات، بەهۆی ئەو شەپۆلە
بارانبارینەی چەند رۆژی رابردوو رۆژی سێشەممە ٩ـی کانونی یەکەم، ئاسمانی سلێمانی
بۆماوەیەک
داخرا.