سەردێڕ:

تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە چەمچەماڵ دواخران

PM:05:45:10/12/2025

1560 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، تاقیکردنەوەکانی وەزری یەکەمی قوتابیانی سنووری چەمچەماڵ بۆ مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دوادەخرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتیی مامۆستایان و قوتابیان و خانەوادەکانیان، وەزارەتمان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕاسپاردووە بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی ناوەندەکانی خوێندنی سنووری قەزای چەمچەماڵ بۆ مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٦.

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە و بەهۆیەوە جگە لە چەمچەماڵ، لە سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان و چەند شوێنێکی دیکەش لافاو دروست بوو، زۆرترین زیانیش بەر چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش کەوت، کە لەو ناوچەیە سەرەڕای زیانی ماددی زۆر، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ـی دیکەش برینداربوون.














گەلەری