سەردێڕ:

کەی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق هەڵدەبژێردرێت؟

AM:10:50:11/12/2025

452 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی نزیکبووەتەوە لە بڕیاردان بۆ یەکێک لەو نۆ کەسەی کاندید کراون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، فەهد جبوری، ئەندامی رەوتی حیکمە، بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی وت، سەرجەم لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران یەکهەڵوێستن و تەنها بڕیاردانی کۆتایی لەبارەیەوە ماوە.

وتیشی، کۆبوونەوەی کۆتایی بۆ بڕیاردان سەبارەت بەو باسە دەکەوێتە دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە و یەکلاکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران لەسەر چەند بنەمایەکی پێشوەختەیە.













گەلەری