PM:02:01:11/12/2025
216 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، مانگی رابردوو هەزار و ٧٣٣ نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، لە مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر، هەزار و ٧٣٣ نەخۆش سەردانیان كردووە و ٢٣٥ نەخۆش داخڵ كراون، ١٥ نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی ڤایرۆسیی جگەر. سەردانیان کردووە.
وتیشی، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی
كۆئەندامی هەرس و جگەر ٤٥ نەشتەرگەریی هەرس و جگەر ئەنجامدراون و ٢٣٨ پكشنینی
هەناوبینیی گەدە و ٢٠٠ هەناوبینیی كۆڵۆن و ٤٥ رەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و
پەنكریاس و ٩ سۆنەر بەهەناوبینیی ئەنجامدراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا ٨٥ وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و ٢٥ دەركردنی
زەرداوی جگەر لەڕێی پێستەوە ئەنجامدراون، هەروەها ٦١ تیشك و ٥٧ سۆنەر ئەنجامدراون
و پشكنینی خوێن بۆ ٥٩٦ نەخۆش كراوە.