سەردێڕ:

سەرۆکی ئۆکرانیا ئامادەی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەربڕی

AM:10:39:10/12/2025

812 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ئۆکرانیا لە ماوەی ٦٠ بۆ ٩٠ رۆژدا ئەگەر بارودۆخی ئەمنی رێگەی پێبدات وئەمریکا و ئەوروپا بتوانن ئاسایشی پێویست بۆ دەنگدانەکە گەرەنتی بکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی وتیشی، پێشنیاری پێداچوونەوەی خۆی بۆ پلانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە دەنێرێت بۆ واشنتۆن. دەشڵێت، ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ئۆکرانیا ئەگەر بارودۆخی ئەمنی رێگەی پێبدات.

باسی لەوەشکرد، ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئۆکرانیا دەبێت و داوای لە ئەندامانی بلۆکی پەرلەمانەکەی کرد هەموارکردنی پێویست ئامادەبکەن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، پێویستە ئۆکرانیا هەڵبژاردن ئەنجامبدات و کیێڤی تۆمەتبار کرد بەوەی جەنگ دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردن خۆی بدزێتەوە.

ترەمپ جەختیشیکردەوە، کە رووسیا باڵادەستی سەربازی هەیە و ئۆكرانیا خاكێكی زۆری لەدەستداوە.

 













گەلەری