AM:10:51:10/12/2025
912 جار خوێندراوەتەوە
سودانی بڕیاریدا هاوکاری زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەرێم بکات و تیمەکانیان دەنێرن بۆ هەرێم.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە رایگەیاندراوێکدا وتی، هاوکاری زیانلێکەوتووانی ئەمجارەی لافاوەکەی هەرێم دەکات.
وتیشی، وەزارەتی دارایی عێراقی راسپاردووە
پارەی فریاگوزاریی تەرخان بکات، بەمەبەستی دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی پێویست
بۆ هاوڵاتیانی هەرێم.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ناوەندی نیشتیمانیی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی لە وەزارەتی
ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپاردووە، بەپەلە هاوکاریی و پاڵپشتیی لۆجستی
پێشکەش بە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بکەن.