هەر یەکە لە هاتووچۆکانی قەرەداغ، سیتەک و هەڵەبجە دواین زانیاری‌یان لەبارەی رەوشی هاتووچۆی ناوچەکانیان بڵاوکردەوە و جگە لەوەی بەشێک لە گوندەکان گیراوە، پاشماوەی لافاو لە هەندێک لە شەقامەکانی هەڵەبجە ماون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چۆمان نه‌جاح، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی قه‌ره‌داغ بە رادیۆی هاتوچۆی سلێمانی وتووە، رێگای به‌شێك له گونده‌كانی قه‌ره‌داغ به‌هۆی زۆری بارانبارین به‌ته‌واوی گیراوه و تیمه‌كانی شاره‌وانی سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانه‌كانن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ش شاخاوییه له‌هه‌ندێك شوێن پاشماوه‌ی
لافاوه‌كه هاتۆته سه‌ر رێگه‌وبانه‌كان و داوای لە شۆفێران کردووە کە پێویسته
ئاگاداربن.
لەبارەی ناحیەی
سیتەکیش، هه‌رێم نه‌جات، لێپرسراوی بنكه‌ی هاتوچۆی سیته‌ك وتوویەتی، ئه‌گه‌رچی به‌هۆی
بارانبارینی زۆره‌وه پاشماوه‌ی ئاوی لافاو هاتووه‌ته سه‌رشه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان،
به‌ڵام له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی پاككراوه‌ته‌وه و هاتووچۆ له‌سیته‌ك و
شارباژێڕ ئاساییه.
لەلایەکی
دیکەوە ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ئه‌مین، وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه راگه‌یاندووە، ره‌وشی
هاتووچۆ له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاساییه و ته‌نیا له هه‌ندێك شوێن
پاشماوه‌ی ئاوی باراناو له‌سه‌ر شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان هه‌یه.
وته‌بێژی
هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه باسی لەوەکردووە، بۆیه داوا له شۆفێران ده‌كه‌ن به‌وریایی
مامه‌ڵه بكه‌ن و خێرایی كه‌م بكه‌نه‌وه.