AM:11:22:10/12/2025
1228 جار خوێندراوەتەوە
شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕ و بەهێز بەردەوامە و تەواوی بەنداو و پۆندەکانی گەرمیانیش سەرڕێژیان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، هەرسێ بەنداوەکەی سنوری گەرمیان کە بریتین لە باوەشاسوار و ئاوەسپی و توەجاڕ، لەم شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین سەرڕێژبوون و ئێستا ئاویان لەبەر دەڕوات.
بە هەر سێ بەنداوەکە (باوەشاسوار
لە کفری، بەنداوی ئاوەسپی لە خان و بەنداوی تورەجاڕ لە شێخ تەویل) نزیکەی ٣٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرن و پڕئاوبوون.